Report: Activist Arrested in Penjwen Over Freedom of Expression and Criticism

Kashma Farouq, Member of the Media Monitoring Unit of the Kurdish Intellectuals Organization in the UK
Penjwen — Teacher Rebin Omar, an activist and member of the organizing committee for the Penjwen protests, was arrested by security forces on July 26, 2026. His arrest follows criticisms he posted on social media regarding the poor state of electricity services in the region.
Incident Details and Follow-ups
According to initial reports, Teacher Rebin’s arrest is directly linked to his exercise of the right to freedom of expression and his criticism of government negligence in providing a continuous power supply to the residents of Penjwen.
At the organizational level, the Kurdish Intellectuals Association in the UK conducted a dedicated follow-up on the case. Based on the information gathered by the organization, it was confirmed that Teacher Rebin faces no other charges and was arrested solely for highlighting service issues and expressing public criticism.
Stance of Security Forces
As part of the inquiry into the case, security forces (Asayish) were contacted to provide official clarification and the legal grounds for the arrest. However, security authorities refused to disclose any information regarding his detention or current whereabouts.
Concerns Over Freedom of Expression
The arrest of Teacher Rebin Omar comes amidst ongoing public protests against the deterioration of basic public services. Human rights organizations and activists continue to express deep concern over the authorities’ use of security measures against dissent and individuals exercising peaceful criticism on social media.
ڕاپۆرت: دەستگیرکردنی چالاکوانێک لە پێنجوێن لەسەر دەربڕینی ڕا و ڕەخنەگرتن
پێنجوێن — مامۆستا ڕێبین عومەر، چالاکوان و ئەندامی دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی شارۆچکەی پێنجوێن، لە ڕۆژی ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٦ەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە. دەستگیرکردنی ناوبراو بەهۆی بڵاوکردنەوەی ڕەخنە بووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە خراپیی دۆخی خزمەتگوزاریی کارەبا لە ناوچەکەدا.
وردەکاریی ڕووداوەکە و بەدواداچوونەکان
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دەستگیرکردنی مامۆستا ڕێبین راستەوخۆ پەیوەندیدارە بە بەکارهێنانی مافی ئازادیی دەربڕین و ڕەخنەگرتن لە کەمتەرخەمییەکانی حکومەت لە دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ دانیشتووانی پێنجوێن.
لە ئاستی ڕێکخراوەییدا، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا بەدواداچوونی تایبەتی بۆ کەیسەکە ئەنجامداوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ڕێکخراوەکە کەوتوون، تەئکید کراوەتەوە کە مامۆستا ڕێبین هیچ تۆمەتێکی دیکەی لەسەر نییە و تەنها لەسەر خستنەڕووی کێشەی خزمەتگوزارییەکان و ڕەخنەگرتن دەستگیرکراوە.
هەڵوێستی لایەنە ئەمنییەکان
لە چوارچێوەی بەدواداچوونی کەیسەکەدا، پەیوەندی بە هێزەکانی ئاسایشەوە کراوە تاوەکو ڕوونکردنەوەی فەرمی و هۆکاری یاسایی دەستگیرکردنەکە ئاشکرا بکەن، بەڵام ئاسایش ئامادەنەبووە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دەستگیرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم چالاکوانە درکێبکات.
نیگەرانییەکان لەسەر ئازادیی ڕادەربرین
دەستگیرکردنی مامۆستا ڕێبین عومەر لە کاتێکدا دێت کە ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بەرامبەر خراپیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەردەوامن. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان نیگەرانیی خۆیان ئاڕاستەی دەسەڵاتداران دەکەن سەبارەت بە بەکارهێنانی ڕێکاری ئەمنی بەرامبەر دەنگی ناڕازی و تەنها لەسەر ڕەخنەگرتنی ئاشتییانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.



