لە چوارچێوەی بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکانمان بۆ کۆمەڵگە، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO) بە سەرۆکایەتیی دکتۆر گۆڤە ئەحمەد، وەک کۆمەڵگەیەکی کوردی بەشداریی لە دیدارێکی ئاستبەرزدا کرد لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوە لە تاوان لە بێرمینگهام و دەستەی بەگژداچوونەوەی تاوان لە بەریتانیا (Crime Investigation Authorities).
لە کۆبوونەوەکەدا دوو ئۆفیسەری باڵای تاوان لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی دەستەکە ئامادەبوون. ئامانجی دیدارەکە بریتی بوو لە دروستکردنی تیمێکی هاوبەش و بەهێز بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی، پاراستنی ئاسایش، و بەردەوامیدان بە خزمەتکردنی هەموو چین و توێژەکان لە بەریتانیا.
ئەم هەنگاوە دووپاتکردنەوەی پێگەی دیاری KCO و کارکردنی بەردەوامێتی لەگەڵ دامەزراوە فەرمییەکانی وڵاتدا بۆ خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی و کۆمەڵگە.

