بەشداریکردنی ناوەندی بازرگانیی KCO لە کۆڕبەندێکی تایبەتی بانکی بارکلیز (Barclays)
بەشداریکردنی ناوەندی بازرگانیی KCO لە کۆڕبەندێکی تایبەتی بانکی بارکلیز (Barclays)
بەریتانیا – نوسینگەی ڕاگەیاندن
لە چوارچێوەی چالاکییە ئابووری و پیشەیییەکانیدا، ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO) – ناوەندی بازرگانی، بەشداریی لە ئیڤێنتێکی تایبەت و ئاستبەرزدا کرد کە پەیوەندیدار بوو بە بانکی بارکلیز (Barclays Bank).
ئەم ڕووداوە ئابوورییە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵا، بازرگانان و کەسایەتییە دیارەکانی بواری ئابووری لە بەریتانیا و دەرەوە بەڕێوەچوو. چالاکییەکە بووە دەرفەتێکی زۆر باش بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون، دروستکردنی پەیوەندیی پیشەیی نوێ و وەرگرتنی زانیاریی ئابووریی هاوچەرخ بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی تواناکانی ناوەندی بازرگانیی ڕێکخراو.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاڕاستەی کۆمپانیای Paramount Translation and Solutions Ltd و پارێزەر خاتوو (بەسمە) دەکات بۆ بانگهێشتنامەکە و ڕێکخستنی شایستەی ئەم کۆڕبەندە.



