Letter of Appreciation and Support

To: Ms. Kashma Farooq, Journalist, Member of the Media Center of the Kurdish Intellectuals Organization in the UK, and Supervisor of the Kurdish Journalists Department in the UK.
Subject: Expression of Thanks and Appreciation
Warm greetings,
The Kurdish Intellectuals Organization in the UK expresses its deepest pride and utmost respect to you for your tireless efforts and dedication over the past year. As an exceptionally capable and professional journalist, you have succeeded in documenting accurate and objective data regarding the violations committed against Kurdish journalists in Southern Kurdistan, conducting your research with the highest level of integrity and impartiality.
While we wish you continued success and excellence in your professional journey, we reaffirm our full and unwavering support for all your endeavors. Furthermore, our organization commits to utilizing the vital statistics and data you have compiled to raise awareness, improve the conditions of Kurdish journalists, and formally convey these violations to the relevant authorities and officials within the UK government.
With our highest regards and appreciation,
Kurdish Intellectuals Organization in the UK
Date: June 27, 2026
بروسکەی ڕێزلێنان و پشتیوانی
بۆ/ بەڕێز کاشما فاروق، ڕۆژنامەنووس و ئەندامی ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا و سەرپەرشتیاری بەشی ڕۆژنامەنووسانی کورد لە بەریتانیا.
سڵاوێکی گەرم…
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، بەوپەڕی شانازی و ڕێزەوە، پێزانینی قووڵی خۆی ئاراستەی بەڕێزتان دەکات لە پای هەوڵ و کۆششە بێوچانەکانتان لە ماوەی نزیکەی ساڵێکی ڕابردوودا. ئێوە وەک ڕۆژنامەنووسێکی لێهاتوو و خاوەن پێگەی پیشەیی، توانیوتانە بە شێوازێکی زانستی، بێلایەنانە و ڕاستگۆیانە، ئاماری ورد و دروست سەبارەت بەو پێشێلکاریانە تۆمار بکەن کە بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسانی کورد لە باشووری کوردستان ئەنجام دەدرێن.
ئێمە لە کاتێکدا هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە کاروانی پیشەییتاندا، هاوکات پاڵپشتیی تەواوی خۆمان بۆ سەرجەم هەنگاوەکانتان ڕادەگەیەنین. لێرەشەوە دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێکخراوەکەمان بە پشتبەستن بەو ئامار و داتا گرنگانەی بەڕێزتان کۆتان کردوونەتەوە، کار دەکات بۆ گەیاندنی دەنگی ڕۆژنامەنووسان و پێشێلکارییەکان بە ناوەندە بڕیاربەدەستەکان و دەسەڵاتدارانی بەریتانیا، بە ئامانجی باشترکردنی دۆخی ڕۆژنامەنووسانی کورد و پاراستنی مافەکانیان.
لەگەڵ ڕێزی بێپایانماندا.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا
ڕێکەوت: ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

