ڕاپۆرت

تیرۆری کەسی بۆ سەر رۆژنامەنووس، محمەد فاتیح

بەڕێزان، خۆشەویستان
سەرەتای بەئامانجگرتنم دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی وتارم دژ بە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بڵاودەكردەوە.
لەسەرتای ساڵی 2020 بۆ 2021 لەلایەن كۆمەڵێك هەرزەكارەوە هێرشكرایە سەر ماڵەكەم و دەرگای ماڵەكەیان شكاندم و تائێستاش چاكم نەكردووەتەوە وەك بەڵگەیەك لەسەر توندی هێرشەكە!
دوای ئەوەی ئاسایشم ئاگاداركردەوە و سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشەكەی كردووە و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڵێنی چارەسەری كێشەكەیپێدام، هیچ سوودێكی نەبوو، هێرشەكە بۆ ماوەی سێ‌ مانگ بەردەوام بوو!
لەئاسایشی گشتی سلێمانی بانگرام و سووكایەتیان پێكردم و هەڕەشەیان لێكردم!
لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان كە ئەندامی كارا بوم بەبڕیارێكی تەعەسوفی لەلایەن ئازاد حمە ئەمین نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دوای ئەوەی سووكایەتی پێكردم فەسڵی كردم و ناویشی سڕیمەوە لە سەندیكاكە.
لەناو كەناڵ8 كەناڵی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەڕەشەم لێكراوە و دوای ئەوەی بەڵێنیاندا كە بۆ هەمیشە بمگرنە خۆیان و كێشەكانم لەگەڵ ئاسایش چارەسەر بكەن، بەڵام سووكایەتیان پێكردم و دەریان كردم.
كاروان ئەنوەر سەرۆكی سەندیكای سلێمانی هەڕەشەی لێكردم بەوەی پێنج سكاڵام لەسەرە و ئەگەر بێدەنگی هەڵنەبژێرم بەرامبەر بە كەناڵ8 دامدات بەدادگا.
زانیاریم پێدراوە كە كەسی باڵای ناو مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی دژایەتیم دەكەن و رقیان لێمە.
بەرپرسێكی باڵای پارتی بەڵێنی پێدام لە كەناڵی ئاڤای مەرسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامبمەزرێنێت بەو مەرجەی ریكلام بۆ یەكێك لە ئەندامەكانیان بكەم و وتی: تەنها ئەوەندە ماوە مەسرور بارزانی ئیمزا لەسەر ناوەكەت بكات و لە ئاڤا دەوام دەكەیت، بەڵام دوای ئەوەی ریكلامەكەم كرد، درۆیان لەگەڵ كردم و دایاننەمەزراندم.
بابەتەكەمیان گەیاندووەتە نووسینگەی مەسرور بارزانی لە وەڵامدا وتوویانە ئێمە هاوكاری و یارمەتی ئەم پیاوە نادەین.
بەهەمان شێوە بابەتەكەم گەیشتووەتە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم، بەڵام كەناڵی رووداوی نێچیرڤان رەتیانكردووەتەوە كار لەگەڵ من بكەن.
پێیان راگەیاندم، كە ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی دژ بە پارتی و یەكێتی بڵاوم كردووەتەوە نێرداراوە بۆ هەموو كەناڵەكانی راگەیاندنی هەرێمی كوردستان و هیچ كەناڵێك ئامادە نییە دەرگام لێ‌ بكاتەوە.
ناوو و ناوبانگیان زڕاندوم و جۆرەها تۆمەت و ناوو ناتۆرەیان لێ‌ ناوم.
هەتاكو بۆیان كرابێت ناوو وناوبانگمیان لە عێراقیش زڕاندووە و بە دەزگاكانی راگەیاندنی عێراقیان راگەیاندووە كە من كەسێكی شیاو نیم بۆ كار كردن.
بە دەیان هەڕشەم بۆ نێرداراوە لە رێگای هاوڕییەكانمەوە كە ئەگەر بێدەنگ نەبم هەموو شتێكی خراپم لەگەڵ دەكەن.
چەندین كەسایەتی لە هەرێمی كوردستان و عێراق نێوەندگیرییان بۆ كردوم، بەڵام بەهیچ جۆرێك رازی نابن ئەو ئابڵوقە دیكتاتۆرییە لەسەرمان هەڵگرن كە نزیكەی سێ‌ ساڵە خۆم و هاوسەر و هەر چوار منداڵەكەم دەچەوسێینەوە و رێگای ئیشكردنیان لێ‌ گرتوم.
ئەم كارەی بەرامبەر بە ئێمە دەكرێت چەوساندنەوەی خێزانی رۆژنامەنووسێكی ئازاد و سەربەخۆیە و دەچێتە ڕیزی دیكتاتۆرییەوە.
لەچەندین لایەنی فەرمی رۆژنامەوانییەوە ئیدانەی ئەو پێشێلكارییانە كراوە كە بەرامبەرم كراوە، لەوانە كەناڵی (الحرة) ی ئەمریكی و سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراق و سەنتەری میترۆ و چەندین شوێنی تر.
ماوەی نزیكەی سێ‌ ساڵە ژیانمان بەردەوام لە مەترسیدایە و بژێوی ژیانی پێویستمان نییە و زۆر جار كەسە نزیكەكانم و هاوڕێیەكانم هاوكاری مادیم دەكەن.
لە راگەیەندراوێكدا بلاوم كردەوە كە ئەگەر دەستی هاوكاری و یارمەتیمان بۆ درێژ نەكەن، هەوڵی خۆ كوشتن ئەدەم، بەبێ‌ ئەوەی هیچ لایەنێك بەدەم بانگەوازەكەمەوە بێت.
لەئێستادا تەنها ”رەحمان غەریب” رێكخەری سەنتەری میترۆ پاڵپشتیمان لێدەكات.

نزیكەی سێ‌ ساڵە دڵم لەناو مشتمدایە و نازانم لە خەمی هاوسەر و منداڵەكانم چۆن ڕۆژگارەكانم بەسەر دەبەم.
ئەمە باجی ئازادبونم و سەربەخۆبونم و ئازادی رۆژنامەوانی و ئازادی ڕادەبڕینە من دەیدەم، هیوادارم چارەسەرێكمان بۆ بدۆزنەوە.
ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستیم
ڕۆژنامەنووس و راگەیەندنكار: محەمەد فاتیح حامید
سلێمانی – هەرێمی كوردستان
20/11/2025

بەڵگە

بەڵگە

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button