پەروەردەییڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستژنان و پەرەپێدانهەواڵهونەر و ڕۆشنبیریهۆشیاری تەندروستی
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد نیوەڕۆخوانێک بۆپیاوانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید هێمن رێکدەخات
رۆژی 2ی11ی2026، نیوەڕۆ خوانێک بۆ پیاوانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید هێمن، بە سپۆنسەری خاتوو ساڕێژ و خاتوو شیلان بابان ئامادە کراو وەک هەمیشە بە شانازیەوە خۆ بەخشانە لە خزمەتی ئەو مرۆڤە پاک و ڕۆح سووکەکاندا بووین و دڵخۆش بووین بە دڵخۆشییان.
نیوەڕۆخوانەکە بە سپۆنسەر خاتوو ساڕێژ عەزیز و خاتوو شیلان بابان بەرێوەچوو.
رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد بەریتانیا سوپاسی کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید هێمن بە تایبەت، مامۆستا سەرکەوت ئەمین دەکات کە هاوکارمان بوون، هاوکات سوپاسی چیمەن کە خواردنەکەی ئامادە کردووە، لەگەڵ تەواوی هاوڕێیانی خۆبەخشی هەمیشە دڵسۆز، ساڕێژ عەزیز، شنۆ محەمەد زاخۆ(ئەندامی لقی هەولێرمان) و خاڵە بەکر.


