UK NEWSچالاکیژنان و پەرەپێدانفێربوون و تەكنەلۆژیاهەواڵهونەر و ڕۆشنبیری
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد خەڵات پێشکەشی مهاباد کەریم دەکات

مهاباد کەریم، پسپۆڕ و شارەزای بواری ڕێنمایی کۆمەڵایەتی و پەروەردە، ڕاهێنەری پەروەردەی تایبەت، هەروەها پسپۆڕی ڕێنمایی خۆراک و ڕاهێنانی وەرزشی، لەلایەن سارا حاجی، بەرپرسی ناوەندی KCO لە شاری کاردیف، بە گەرمی پێشوازیی لێکرا ، خەڵاتی تایبەتی رێکخراوی پێشکەشکرا.
دوای بەخێرهاتن و پێشکەشکردنی ئێوارەخوانێک ، دانیشتن و گفتوگۆکە دەستی پێکرد. لە ماوەی دیدارەکەدا، بەڕێز مهاباد کەریم خۆشحاڵی و پێزانینی خۆی بەرامبەر بە پێشوازی و میواندارییە گەرمەکە دەربڕی.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، سارا حاجی خەڵاتی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی پێشکەشی بەڕێز مهاباد کەریم کرد. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەرک و ماندووبوون، هەوڵ و خزمەتە بەردەوامەکانی بەڕێزیان دەربڕی و بە بەرزی نرخیان دانا.
ئەم دیدارە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بیرۆکەکان، هەروەها دەربڕینی ڕێز و پێزانین بۆ خزمەت و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز مهاباد کەریم.
بە هیوای بەردەوامبوونی سەرکەوتن و درەوشانەوەی زیاتر لە هەموو بوارەکانی خزمەتکردنی کۆمەڵگادا.

