رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد دەستکەوتێکی دیکەی بەدەستهێنا

د. گۆڤە ئەحمەد سەرۆکی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، وەک ئەندامێک لە ئەنجومەنی سادوێل، بەشداریی کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد، کە تیایدا گفتوگۆیەکی بەرهەمدار کرا بۆ دانانی پلان و بەرنامەیەکی باشتر، بە مەبەستی پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتر بە ناوچەکەمان.
ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ناوچەکە، سەرۆک و نوێنەرانی ژمارەیەک لە ڕێکخراوە جیاوازەکان و کەسایەتییە دیارەکان و کاریگەرەکانی کۆمەڵگا بەڕێوە چوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد وەک یەکەمین ڕێکخراوی سەربەخۆ و خزمەتکار ناسێنرا، ئەمەش جێی شانازی و دڵخۆشییە بۆ هەموو ئەندامان و خۆبەخشانی ڕێکخراوەکەمان.
هاوکات، هەوڵ و ماندووبوونی ڕێکخراوەکان بە گرنگییەوە باس کران و گفتوگۆیەکی بەرهەمدار کرا بۆ دانانی پلان و بەرنامەیەکی باشتر، بە مەبەستی پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتر بە ناوچەکەمان.
لەو کۆبوونەوەیەدا پێشوازییەکی گەرم لە سەرۆکی رێکخرا و کرا و گفتوگۆیەکی بەسوود لەسەر گرنگیی کاری خۆبەخشی، هاوکاری و ڕۆڵی ڕێکخراوەکان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا ئەنجام درا.



