هەواڵێکی گرنگ بۆ پەنابەران

له کۆتایی هەفتەی پێشوو، زۆرینەمان ئەو ڤیدیۆیانەمان بینی کە تێیدا یارییە ئاگرینەکان فڕێ دەدران بەسەر خەڵکدا، ھەروەھا بەسەر ئۆتۆمبێل و خانووەکانیشدا.
ئەمە جێگەی ترس بوو بۆ خێزانەکان، خەڵکانی بەتەمەن و بۆ هەر کەسێک کە تەنها دەیویست بە سەلامەتی بگاتەوە ماڵەوە.
وەزیری ناوخۆ دەڵێت لەم بارەیەوە قسەم لەگەڵ زۆرێک کردووە، و منیش هاوبەشی تووڕەیی ئەوانەم.
وەزیری ناوخۆ لەگەڵ ژمارەیەک خۆبەخش لە پارکی ئەدەرلی پارک (Adderley Park) لەگەڵ سێ کەسدا سەرقاڵی پاککردنەوەی باخچەکەن لە پاشماوەی یارییە ئاگرینەکان، ئەوانیش : بیلال، کازم و فەیسەڵ.
ئەوان کاتی خۆیان تەرخان کرد بۆ ئەوەی جلوبەرگی ڕووناک (hi-vis) لەبەر بکەن و زبڵ و خاشاکی پارکەکە کۆبکەنەوە، و ئێمە کیسە بە دوای کیسەدا پڕ کردەوە.
هیچ خۆپیشاندان یان دەنگەدەنگێک نەبوو – ئەوان ئەوەیان کرد چونکە خەمیان لەو شوێنە هەیە کە تێیدا دەژین.
وتیشی: لە سەرانسەری کۆمەڵگاکانماندا، زۆر کەسی وەکو ئەوان هەن: خۆبەخش، ڕاوێژکار، بەخشەر و چاودێریکردنی دراوسێکانیان.
ئەو ژمارە کەمەی کە لە پشت ئاژاوەی ئەم کۆتایی هەفتەیەن نوێنەرایەتی ئەوان ناکەن، و نوێنەرایەتی ئێمەش ناکەن.هەرکەسێک گیانی خەڵک بخاتە مەترسییەوە دەبێت ڕووبەڕووی دەرئەنجامەکان ببێتەوە.
گەنجەکانمان شایەنی ئەوەن کە بۆ ئەو کارە چاکانەی کە دەیکەن ڕێزیان لێ بگیرێت.
وەزیری ناوخۆ سوپاسی بلال و کازیم و فەیسەڵی کرد. وتیشی : ئێوە سەربەرزییتان بۆ هێناین.
لە کۆتاییشدا شەبانە مەحمود وتی: ئەگەر گەنجێک لە ناوچەکەت دەناسیت کە کاری مەزن ئەنجام دەدات و ھاوکاری کۆمەڵگە و ناوچەکەی خۆیەتی، لە کۆمێنتەکاندا ناوی بهێنە یان پێزانینی بۆ دەرببڕە.

