دیداری ساڵانەی ڕێکخراوی KCO UK و منداڵپارێزی کوردستان بەڕێوەچوو

ڕێکخراوی KCO UK و منداڵپارێزی کوردستان، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە دیار و بەرێزەکانی بەریتانیا و نوێنەرانی کۆمەڵگەی کوردی لە تاراوگە ، دیداری ساڵانەی خۆیان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە برد، کە تایبەت بوو بە تێکەڵبوونی گەنجان و هاوگوندانیان لەگەڵ کولتوورە جیاوازەکان و گرنگیدان بە پەروەردەی خێزان و تێکەڵکردنی کولتووری کوردی لەگەڵ کولتووری بەریتانی.
ئەم دیدارە بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان، پاراستنی ناسنامە و کولتووری کوردی، هەروەها دروستکردنی ژینگەیەکی باشتر بۆ نەوەی نوێی کورد لە بەریتانیا ئەنجام درا،کە لە دوو بەشی گرنگ پێک هات بوو، لەلایەن مامۆستا نۆعمان مامۆستا ناسک پێشکەش کران:
ئامانجی سەرەکیی دیدارەکە، تایبەت بوو بە تێکەڵبوونی گەنجان و هاوگوندانیان لەگەڵ کولتوورە جیاوازەکان، بەرەو دروستکردنی کۆمەڵگایەکی هاوبەش و داهاتوویەکی سەرکەوتوو، لەگەڵ گرنگیدان بە پەروەردەی خێزان و تێکەڵکردنی کولتووری کوردی لەگەڵ کولتووری بەریتانی، بە مەبەستی دابینکردنی داهاتوویەکی گەشتر و باشتر بۆ منداڵانمان لە تاراوگە.
هاوکات، لە کۆتایی هەر دیدارێکدا، بەشی تایبەت بۆ پرسیار و وەڵامی ئامادەبووان تەرخان کرابوو، کە بەشدارییەکی چالاک و گفتوگۆیەکی بەسوودی لێکەوتەوە، ئەمەش بووە هۆی ئاڵوگۆڕی بۆچوون و بیرۆکە لەنێوان ئامادەبووان و بەشداربوواندا.
لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، خەڵاتی ڕێز و شکۆ پێشکەش بە مامۆستا نۆعمان و مامۆستا ناسک کرا؛ وەک دەربڕینێک لە ڕێز و پێزانین بۆ هەوڵ و ماندووبوونیان و ئەو ئەرکە گرنگەی لە پێناوی خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا ئەنجامیان داوە.


