هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتە سەر ژمارەیەک دەزگای راگەیاندن لە سلێمانی

پێشلکاریەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان و دەزگاکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا بەردەوام پاڵپشتی لە رۆژنامەنوسان دەکات و تەواوی پێشێلکاریەکان تۆمار دەکات و پاشان دەیخاتە روو.
کاشما فاروق، ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، پێوەندی کرد بە بەرێوبەری یەکێک لەو دەزگا فەرمیانەی کە ئەمرۆ،٣ی١١ی٢٠٢٥، کەوتە بەرهێرشی ئەلکترۆنی و کە بەهۆیەوەیە میدیاکە داخرا.
سەمەد جەبار مەعروف ناسراو بە سەمەد زەنگەنە، بەرێوبەری میدیا فەرمی کوردی، “پۆلەتیک پرێس”، بە رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، ڕاگەیاند، بۆ چەندەمین جار هێرشی ئەلکترۆنی دەکرێتەوە سەر میدیاکەمان و بەبیانوی جۆراو جۆر دادەخرێت و میدیاکەمان لەناودەبردرێت.
سەمەد جەبار مەعروف، وتیشی هێرشە ئەلکترۆنیەکان لە لایەن لایەنی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام دەدرێت و ئەو ڤیدیۆیانەی خۆمان بە کامێرای دەزگاکەمان تۆمارمان کردووە بەر سزایەکی زۆری فەسبووک دەکەوێت و بەوجۆرە دەزگاکەمان لەناودەبردرێت و رەنج و ماندووبونمان لەناودەچێت.
بەرێوبەری پۆلەتیک پرێس، ئاماژەی بەوەدا ئەمە جاری یەکەم نیە و چەندین جار لەماوەی رابردوو بەتایبەت لەکاتی پرۆسەی هەلبژاردن هێرشی ئەلکترۆنی کراوەتە سەر دەزگاکەمان.
لەبارەی چۆنیەتی هێرشەکانەوە ئەوەی ئاشکرا کرد کە فەرمانگایی میدیا و زانیاری لە هەرێمی کوردستان کە پێوەندی راستەوخۆی لەگەڵ کۆمپانیای فەسبوک هەیە و وە ئەو فەرمانگەیە لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستانە کە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەر بە حیزبی پارتیە و باوکی سەرۆکی ئەو حیزبەیە، بەهۆی بوونی ئەو دەسەڵاتەوە ڕێگری لە هەر دەزگایەکی راگەیاندن دەکەن کە کار بۆ ئەوان ناکەن و لە بەرژەوەندی ئەوان میدیاکانیان ئاراستە ناکەن و گەندەڵیەکانیان ئاشکرا دەکەن، بۆیە لەڕێی هێرشە ئەلکترۆنیەکانەوە ئەو دەزگایانە دادەخەن و لەناویان دەبەن.
ئەنجام دانی ئەم هێرشە ئەلکترۆنیە و داخستنی دەزگای پۆلەتیک و چەند دەزگایەکی تر، هاوکاتە لەگەڵ بەرێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق بەشدارە لەم پرۆسەیە، سەمەد جەبار باسی لەوەش کرد، کە ئەو دەزگا راگەیاندنانەی لە سنووری شاری سلێمانین زیاتر رووبەری هێرشی ئەلکترۆنی دەبنەوە چونکە لەبەرژەوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کارناکەین و بێ جیاوازی و پیشەیانە کاری رۆژنامەنوسی دەکەین، وتیشی داخستن و کۆتای هێنان بە میدیا پۆلەتیک پرێس کە نزیک ٣٠ بۆ ٤٠ کارمەند کاری تێدادەکات هیچی فەرق نییە لە تیرۆرکردنی رۆژنامەنوسێک، دەتوانین بڵێین ئەمەی روودەدات تیرۆری مەعنەویە و جۆرێکە لە تیرۆری کەسایەتی رۆژنامەنووس.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا ئیدانەی ئەم بەردەوام هێرش و پێشێلکاریانە دەکات و بە مەترسی لەسەر کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان و نەبونی ئازادی رادەربرین، نیشانی دەدات.
Cyber attacks on a number of media outlets in Sulaimani
Violations against journalists and media outlets in the Kurdistan Region continue and the Kurdish Intellectuals Organization in the UK continues to support journalists and record all violations and then present them.
Kashma Farooq, a member of the media center of the Kurdish Intellectuals Organization in the UK, contacted the director of one of the official institutions that was attacked today, November 3, 2025, and that caused the media to be closed.
Samad Jabar Ma’roof, also known as Samad Zangana, director of the official Kurdish media, Politic Press, told the Kurdish Intellectuals Organization in the UK that our media has been attacked for several times.
Samad Jabar Ma’roof, said the cyber attacks are carried out by the Kurdistan Democratic Party (KDP) and the videos we recorded with our cameras will be punished by Facebook, thus destroying our agency and our suffering and efforts will be destroyed.
“This is not the first time that our agency has been attacked several times in the past, especially during the election process,” he said.
He said that the Kurdistan Regional Government (KRG) Media and Information Office, which is directly linked to Facebook, is under the control of the Kurdistan Democratic Party (KDP), which belongs to Prime Minister Masrour Barzani Cyber attacks shut down and destroy these institutions.
Samad Jabbar, the Kurdistan Regional Government (KRG) spokesman, said that the media outlets in Sulaimani are more vulnerable to cyber attacks because they do not work in the interests of the Kurdistan Democratic Party (KDP). The end of Political Press, which employs about 30 to 40 employees, is no different from the assassination of a journalist.
The Kurdish Intellectuals Organization in the UK condemns these continuous attacks and violations and describes them as a threat to journalism in the Kurdistan Region and the lack of freedom of expression.
