UK NEWSجیهانهاواڵی جیهانیهەواڵ

هاواری ئازادی لە بەردەم BBC؛ کەمپەینێک بۆ ڕزگارکردنی شێروان شێروانی

هاواری ئازادی لە بەردەم BBC؛ کەمپەینێک بۆ ڕزگارکردنی شێروان شێروانی

لە هەڵوێستێکی مرۆیی و نەتەوەیی چاونەترسانەدا، ئاراس بلباس، سکرتێری ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO)، هاوڕێ لەگەڵ چالاکوانانی ڕێکخراوی “ڕێگای ئازادی”، لە بەردەم بارەگای سەرەکیی کەناڵی BBC News لە شاری بێرمینگهام گردبوونەوە.

لە ڕێگەی یاداشتنامەیەکی فەرمییەوە کە ڕادەستی بەرپرسانی کەناڵەکە کرا، هۆشداریی توند درا لە دۆخی “مەترسیدار”ی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی، کە ماوەی ٢٠ ڕۆژە لە زینداندا مانی لە خواردن گرتووە. لە یاداشتەکەدا جەخت کرایەوە کە گیانی شێروانی لە مەترسییەکی ڕاستەقینەدایە و پێویستە میدیا جیهانییەکان چیتر لە ئاست ئەم “تاوانە و بێدەنگییە” بێدەنگ نەبن.

شاندی ناڕەزایەتی داوایان لە BBC کرد وەک ئەرکێکی پیشەیی، ڕووناکی بخەنە سەر دۆسیەی ئەم ڕۆژنامەنووسە کە تەنها لەبەر ڕەخنەگرتن لە گەندەڵی زیندانی کراوە. بەرپرسانی کەناڵەکە بەڵێنیاندا یاداشتەکە بگەیەننە باڵاترین ئاستی بڕیاردان، تا دەنگی شێروان شێروانی ببێتە دەنگێکی جیهانی و ڕێگری لە کارەساتێکی مرۆیی بکرێت.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button