چالاکی
ڕێزلێنان لە خاتوو تەلار محەمەد شا
وەک وەفایەک بۆ هەوڵە مرۆیی و دڵسۆزانەکانی، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە خاتوو (تەلار محەمەد شا) کرد. ناوبراو وەک کارمەندێکی ڕۆشنبیری لە بواری شانۆ، سپۆنسەر و هاوکارێکی سەرەکی بووە لە دابینکردنی چەندین نیوەڕۆخوان بۆ نەخۆشخانەکانی دەروونی (پیاوان و ژنان).
ئێمە وێڕای دەستخۆشی، هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین و هیوادارین هەمیشە وەک نموونەیەکی جوانی خزمەتگوزاری لەناو کۆمەڵگەدا بمێنێتەوە.



