بەریتانیا – نوسینگەی ڕاگەیاندن
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO)، بە سەرۆکایەتیی دکتۆر گۆڤە ئەحمەد و بە هاوکاریی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراو، وەک تاکە نوێنەری ڕەسمیی کۆمەڵگەی کورد بەشداریی لە کۆبوونەوەی وەرزیی ئەنجومەنی ساندوێل (Sandwell Council) لە هەرێمی وێست میدلاندز کرد.
ئەم کۆبوونەوەیە کە چوار مانگ جارێک بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ناوچەکە، کەسایەتییە دیارەکان و نوێنەرانی ئۆفیسی شاهانەی بەریتانیا (King’s Representatives) بەڕێوەدەچێت، تەرخانکرا بوو بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردان لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگ و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی ناوچەکە.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد وەک تاکە دامەزراوەی کوردی لەم ئەنجومەنە نیشتمانییەدا، بەردەوام کار دەکات بۆ گەیاندنی دەنگی ڕاستەقینەی کورد، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆمەڵگەکەمان و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان. وێڕای دەربڕینی سوپاس بۆ متمانەی هاووڵاتیان، جەخت دەکەینەوە کە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردن و بەهێزکردنی پێگەی کورد لە دەزگا فەرمییەکانی بەریتانیادا.



