چالاکی

دیدارێکی نیشتمانی لە نێوان ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و پارتی سەربەخۆخوازانی کوردستان

ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO)، بە گەرمی پێشوازی لە بەڕێز (ئاشتیاکۆ پورکەریمی)، سەرۆکی پارتی سەربەخۆخوازانی کوردستان/ڕۆژهەڵات و شاندێکی هاوڕێی کرد کە لە کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی دیار پێکهاتبوون.

ئەم دیدارە کە لە کەشێکی نیشتمانپەروەرانەدا بەڕێوەچوو، بووە مەیدانێکی گرنگ بۆ ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای کوردستان و ناوچەکە. لە گفتوگۆکاندا، جەخت لەسەر ڕۆڵی کاریگەری کەسایەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرایەوە لە بەهێزکردنی یەکگرتوویی و پەرەپێدانی ڕووحی هاوکاری، بەتایبەتی لە نێو ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیادا.

سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ئەم دیدارەی بە هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ نزیکبوونەوە و تێگەیشتنی هاوبەش وەسف کرد و جەختی لەسەر بەردەوامیی ئەم جۆرە ڕاوێژانە کردەوە. لە لایەن خۆشیەوە، بەڕێز ئاشتیاکۆ پورکەریمی دەستخۆشی لە چالاکییەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کرد و ڕۆڵیانی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی و پاراستنی ناسنامەی نیشتمانی بە بەرز نرخاند.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button