UK NEWSچالاکیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستفەرهەنگ و کەلتوورهەواڵهونەر و ڕۆشنبیری

کۆڕ و دیبەیتێکی سیاسی بە ناونیشانی «کوردستان لە دوڕیاندا» لە بەریتانیا بەڕێوەچوو

بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕەوەندی کوردی و کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکان، کۆڕ و دیبەیتێکی سیاسی بە ناونیشانی «کوردستان لە دوڕیاندا» لەلایەن (ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد) و (ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا) ساز کرا.

لە کۆڕەکەدا هەریەکە لە بەڕێزان (بابەکر دەڕەیی)، پارێزەر و کەسایەتیی سیاسی، و (ئاوات مستەفا)، شارەزا و ڕاوێژکاری سیاسی، وەک قسەکەری سەرەکی بەشدار بوون؛ تێیدا بە وردی تیشکیان خستە سەر بارودۆخی سیاسی، قەیرانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیی کوردانی تاراوگە لەم قۆناغەدا.

لە بەشێکی دیکەی دیبەیتەکەدا، ئامادەبووان دیدگا و سەرنجەکانی خۆیان سەبارەت بە دۆخی ئێستا و ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی پرۆسەی سیاسی و دامەزراوەکانی هەرێم بوونەتەوە، خستەڕوو.

لە کۆتاییدا و بە ئامانجی تێپەڕاندنی قەیرانەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیار درا یاداشتێکی تایبەت ئامادە بکرێت کە هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەیەکی وردی تێدا بێت بۆ دۆخەکە، و تێیدا داوا لە لایەنە سیاسییەکان بکرێت لە ڕێگەی دیالۆگی نیشتمانییەوە بگەنە ڕێککەوتنێکی هاوبەش و بەرپرسانە. ئەم چالاکییەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ کاراکردنی ڕۆڵی ڕەوەندی کوردی لە پرسە نیشتمانییەکاندا هەڵسەنگێندرا.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button