چالاکی

شێخ دارا حەسەن خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا پێشکەش بە سەرمایەدار و خێرخواز کاک مەریوان حاجی جەمال دەکات

لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە و بەردەوامیی چالاکییەکانیدا، بەڕێز شێخ دارا حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا، سەردانی بەڕێز کاک مەریوان حاجی جەمالی کرد.

لەم بەسەرکردنەوەیەدا، شێخ دارا حەسەن لە پای خزمەتە بەردەوامەکانی و ئەو هاوکارییە مرۆیی و بەرچاوانەی پێشکەشی کۆمەڵگەکەمانی دەکات، خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕێکخراوی پێشکەش بە بەڕێزیان کرد.

بەڕێز کاک مەریوان حاجی جەمال هەمیشە وەک پاڵپشتێکی دیاری گەنجان، فەرمانبەران و خێزانە کەم دەرامەتەکان ناسراوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و پێشکەشکردنی هاوکاریی بەردەوامی مرۆیی بۆ سەرجەم چین و توێژەکان.

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا، پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆی ئاڕاستەی بەڕێزیان دەکات بۆ تەواوی ئەو هەوڵ و ماندووبوونانەی لە پێناو چاکەی گشتی و باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیاندا دەیاندات، و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازێت لەم ڕێبازە پیرۆز و مرۆڤایەتییەدا.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button