UK NEWSچالاکیفەرهەنگ و کەلتوورمێژوو جوگرافیاهونەر و ڕۆشنبیری

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بە هاوکاریی ڕێکخراوی داکۆک لە یادی کارەساتی هەڵەبجە لە شاری بێرمینگهام یادەکەیان بەرز راگرت .

لە چوارچێوەی بەرزڕاگرتنی سیمبولی مەزڵومییەتی کورد و یادکردنەوەی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، «ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد» بە هاوکاری ڕێکخراوی داکۆک یادیی هەلەبجەی شەهید بەرز راگرد .
سەرەتا ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و پاشان شانۆیی چەند خولەکێک پێش مەرگ
پاشان چەند وتارێک خوێندرایەوە
وەک ڕێزێک بۆ شەهیدان لەسەر پەیکەری عومەری خاوەر تاجی گول پێشکەش کرا .
لەم مەراسیمەدا کە ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بەهاوکاری رێکخراوی داکۆک ڕێکخرابوو،
بەڕێز د. گۆڤە ئەحمەد لە وتارێکدا تیشکی خستە سەر ڕەهەندەکانی کارەساتی هەڵەبجە و مەزڵومییەتی گەلی کورد. هاوکات، وەک وەفایەک بۆ ڕۆحی شەهیدان،
جێی باسە مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی رەوەندی کوردی بەرێوە چوو بیانیەکانیش دەهاتن و بەشداری دیدارەکەیان دەکرد .
هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان 🕊️🌸

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button