UK NEWSچالاکی

پێشوازی و هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و سەنتەری سەرچاوەکانی بیڵستۆن(BRC) Bilston Resource Centre

ئەمڕۆ لە ئۆفیسی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO)، لەلایەن بەڕێزان (ئاراس بلباس) سکرتێری ڕێکخراو، مامۆستا (بەکر ماوەتی) بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵایەتی، هەروەها بەڕێزان (کاک عەزیز)، (مامۆستا گەرمیان) و خاتوو (ئاڵا ئەحمەد)، بەگەرمی پێشوازی کرا لە وەفدی میوان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان (‏Pastor Simon Bhardwaj) و پرۆفیسۆر (دکتۆر ئیدریس بەدرخان) نوێنەرانی Bilston Resource Centre سەنتەری سەرچاوەکانی بیڵستۆن (BRC).
لە میانی ئەم سەردانەدا، بەگشتی گفتوگۆیەکی بەرهەمدار کرا لەسەر چۆنیەتی کاری ڕێکخراوەیی و هەروەها هەماهەنگی لەنێوان ڕێکخراوەکاندا و خزمەتکردن بە کۆمەڵگای بەریتانیا. هەروەها تیشک خرایە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ بۆ داهاتوو، لەوانە بەهێزکردنی گیانی هەماهەنگی، پشتیوانیی هاوبەش، و ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی گەورە و چالاکییە کلتوورییەکان لە ئاییندەدا.
لە بەشێکی دانیشتنەکەدا، بەڕێز (Pastor Simon Bhardwaj) جەختی لە گرنگیی کاری پێکەوەیی و گیانی تیم کردەوە و دەستخۆشی لە چالاکی و خزمەتە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی (KCO) کرد. هاوکات ئەنجومەنی باڵای (KCO) سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم سەردانە گرنگە دەربڕی و بەرز دەیانڕوانییە خزمەتەکانی (BRC).
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوو ڕێکخراوی (KCO) و (BRC) ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکان و ئەنجامدانی چالاکیی هاوبەش بە ئامانجی باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵگا.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button