UK NEWSپەروەردەییپەنابەرانچالاکیژنان و پەرەپێدانفێربوون و تەكنەلۆژیاهونەر و ڕۆشنبیری

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا، خەڵاتی تایبه‌تی شاهانه‌یی ساڵ دەبەخشێتە به‌ڕێز / بابان سه‌ركه‌وت

لە پای کارە نیشتمانییە بەردەوامەکانی و وەک بەرز نرخاندنی ئەو خزمەتە بێوچانەی پێشکەش بە کۆمەڵگە و پرسی ڕۆشنبیریی کوردی دەکرێت، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا (ناوەندی ماڵی کوردانی بەریتانیا)، خەڵاتی ڕێزلێنانی “تایبه‌تی شاهانه‌یی”ی ساڵی 2025ی بەخشییە کەسایەتیی دیار و دڵسۆز بەڕێز (بابان سه‌ركه‌وت).

ستاییشی هەوڵەکان و خزمەت بە کتێبخانەی کوردی

لە پەراوێزی بەخشینی ئەم خەڵاتەدا، د. گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا تیشکی خستە سەر ڕۆڵی گرنگی بەڕێز بابان سەرکەوت. ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خەڵاتە کەمترین وەفایە بۆ ئەو ماندووبوونە گەورەیەی کە ناوبراو لە ماوەی ڕابردوودا نواندوویەتی، بەتایبەت لە:

  • خزمەتکردنی ڕەوەندی کوردی: وەک پردێکی پەیوەندی و پشتیوانێکی بەردەوامی کوردانی تاراوگە.

  • دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی: لە ڕێگەی دابینکردن و گەیاندنی سەرچاوە زانستی و ئەدەبییەکان بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و بەبێ بەرامبەر، کە ئەمەش خزمەتێکی مێژووییە بە نەوەکانی داهاتوو

  •  ئاواتەخوازین ئەم هەنگاوە ببێتە وزەیەکی نوێ بۆ بەڕێزیان تا زیاتر لە جاران لە خزمەتی هاونیشتمانیان بەردەوام بێت، چ لە ناوەوەی نیشتمان و چ لە دەرەوەی وڵات.

 

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ناوەندی ماڵی کوردانی بەریتانیا

کانوونی دووەمی 2025

 

 

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button