ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد – بەریتانیا، خەڵاتی تایبهتی شاهانهیی ساڵ دەبەخشێتە هێڵی ئاسمانی “فلای ئەربیل”
وەک بەرز نرخاندنی هەوڵە نیشتمانییەکان و ئەو خزمەتە بەردەوامەی پێشکەش بە هاونیشتمانیانی دەکەن، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا، خەڵاتی ڕێزلێنانی “تایبهتی شاهانهیی”ی ساڵی 2025ی بەخشییە هێڵی ئاسمانی (فلای ئەربیل)
سهرۆكی ڕێکخراو (د.گۆڤه ئهحمهد) وێڕای دەربڕینی ستاییش بۆ کار و چالاکییەکانی ئەم هێڵە نیشتمانییە، جەختی لەوە کردەوە کە (فلای ئەربیل) وەک یەکەمین هێڵی فڕۆکەوانیی نیشتمانی، ڕۆڵێکی مێژوویی لە خزمەتکردنی گەشتیاران و بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بە جیهان بینیوە.
پێشنیاز بۆ فراوانکردنی گەشتەکان: لەم چوارچێوەیەدا، ڕێکخراوەکەمان پێشنیازێکی فەرمی ئاراستەی کۆمپانیای ناوبراو کرد بۆ ئاسانکاری زیاتر بۆ ڕەوەندی کوردی، لەوانە:
- کردنەوەی گەشتی ناوخۆیی لە نێوان شارەکانی (سلێمانی – هەولێر).
- کردنەوەی هێڵی ڕاستەوخۆی (سلێمانی – لەندەن).
ئەم خەڵاتکردنە وەک پاداشتێکە بۆ ئەو ماندووبوونە بێوچانەی کە (فلای ئەربیل) لە ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داوە، هیوادارین ببێتە هاندەرێک بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی گەورەتر و خزمەتی زیاتری هاونیشتمانیان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ناوەندی ماڵی کوردانی بەریتانیا

