UK NEWSUncategorized @kuچالاکیژنان و پەرەپێدانفەرهەنگ و کەلتوورهەواڵهۆشیاری تەندروستیوەرزش

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد پێشوازی لە سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکانی وێست میدلاند دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێز (شمشێر سکوو)، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکانی وێست میدلاند، سەردانی ئۆفیسی سەرەکیی ڕێکخراوەکەمان، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی کرد. لەلایەن بەڕێز گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوەکەمان، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوەکەمان بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداردا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هۆشیارکردنەوە و پێگەیاندنی گەنجان کردەوە. هەروەها، باسیان لە چۆنیەتی ئاراستەکردنی گەنجان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و پەرەپێدانی بەهرە و تواناکانیان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، بەڕێز گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراوەکەمان، بە وردی باسی لە ڕۆڵ و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەمان کرد لەم بوارەدا. ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوەکەمان بەردەوام هەوڵ دەدات لە ڕێگەی پڕۆژە و چالاکییە جۆراوجۆرەکانەوە، گەنجان هانبدات بۆ بەشداریکردن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتووتر و ڕۆشنبیرتر.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز شمشێر سکوو ستایشی هەوڵ و کۆششی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی کرد و هیوای خواست بەردەوام بین لە خزمەتکردنی گەنجان و کۆمەڵگەی کوردستانیمان.

ڕاگەیاندنی
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button