ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و ڕەوەندی کوردستانی، کۆڕێکی سیاسییان لە بێرمنگهام ساز کرد.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوبەش لەگەڵ ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بیرمینگهام، کۆڕێکی سیاسی و شیكاریان لە سەر ڕۆڵی كورد لە رووداوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بێرمنگهام ساز کرد
كۆڕەكە زیاتر بەمەبەستی شیکردنەوەی دۆخی هەستیاری ناوچەکە و گۆڕانكاری سیاسی و سەربازی بوو بۆ تاووتوێكردنی ڕۆڵی کورد لە هاوکێشە و ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
کۆڕەکە لەلایەن هەریەک لە بەڕێزان : بابەکر دڕەیی ـ نووسەر و چاودێری سیاسی و ڕزگار بەهاری ڕۆژنامەڤان و شڕۆڤەکاری سیاسی پێشکەش کرا، تێیدا خوێندنەوەیەکی قووڵ و ورد بۆ روودا دوایین پێشهاتەکان و دۆخی کورد لەناو هاوکێشە هەرێمایەتیەکاندا کرا، هەردوو پانێڵیست بەوردی تیشکیان خستە سەر پەیوەندی و ئاڵۆزییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە و هەڵسەنگاندنیان بۆ کاریگەرییەکانی لەسەر دۆزی کورد روونكردەوە. دواتر ئامادەبووان و سەرەنج وتێبینیەكانی خۆیان لەسەر كۆی تەوەرەكان خستەروو وگفتوگۆیان. لەبارەوە كرا.
لە کۆتاییدا، سوپاسی گەرمی ئامادەبووان کرا بۆ بەشداریکردنیان و هیوایان خواست ئەم جۆرە گفتوگۆ سیاسییانە بەردەوامییان هەبێت، بە ئامانجی قووڵکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی نەتەوەیی و شیکردنەوەی پرسە چارەنووسسازەکان.