بۆ هەستکردن بەنیعمەتەکانی خودا ئەم چەند دێڕەی فەرهاد پیرباڵ بخوێنەوە
- بۆ هەستکردن بەنیعمەتەکانی خودا ئەم چەند دێڕەی فەرهاد پیرباڵ بخوێنەوە
- ـ ڕۆژێک قسە مەکە…
بزانە چەند ناخۆشە لاڵ بیت..!
بزانە توانای قسەکردن چ خۆشییەکە..
ـ ڕۆژێک چاوت مەکەرەوە..
بزانە چ ئازارێکی ھەیە کوێریی..!
بزانە چاوی ساغ چ نیعمەتێکە …
ـ ڕۆژێک قاچەکانت بەکار مەھێنە..!
بزانە چەند بە ئازارە بێ قاچی..
بزانە کە ئەتوانیت بەپێی خۆت بڕۆیت ..
چ پاشایەکیت…!!
ـ ڕۆژێک بێ ھاوڕێ کەت بەڕێ بکە..
بزانە چۆن ھەستێکە تەنھایی..!!
بزانە ھاوڕێی باش چ بەختەوەرییەکە
ـ ڕۆژێک بێ براکەت..
بێ خوشکەکەت..
بەڕێ بکە..
بزانە چ خەفەتێکە بێ خوشک و برایی…!!!
بزانە تەنانەت شەڕەکانیشیان چ خۆشییەکە
ـ ڕۆژێک بە جلێکی کۆنەوە..
بە پێڵاوێکی ١٠ جار پینەکراوەوە بگەڕێ…
نا… ئەسڵەن دوو ڕۆژ بە برسێتی بخەوە..
بێ جزدانەکەت بڕۆ بازار.. با پارەی پاصیشت پێ نەبێ..❕
بزانە چ ئازارێکی کوشندەیە ھەژاری..!
بزانە پارەی پاص و جلێکی پاک و پێڵاوێکی تازەو سگێکی پڕ.. چ بەختەوەرییەکە..
ـ ڕۆژێک لەناو خێمەیەک بخەوە…
بزانە بێ ماڵی چەن ناخۆشە..!!
بزانە سەقفێک و دوو ھەیوان چ کۆشکێکە
ـ ڕۆژێک بە “ڕق” بەڕێ بکە..
بزانە چ نەفامییەکە..!!
بزانە خۆشەویستی چ بەھەشتێکە..
ـ ڕۆژێک بڕۆ بۆ “نەخۆشخانەی ھیوا”..
ھیچ مەکە .. تەنیا سەیری ئەو مناڵانە بکە کە ترسی مردن، چۆن پیری کردوون..!
بزانە لەش ساغی چ نیعمەتێکە..!!
چ بەختەوەریەکە..!!
ئەمانە بکە…
بزانە “نا بەختەوەربوون” چییە…!!
ئەوسا “بزانە کە چەن بەختەوەریت…!!!!”
چەن بەبەختیت
#فەرهاد_پیرباڵ