چالاکی

دیدارێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگە

‎ ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا و کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز ‎، سه‌رۆكی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا سەردانی بارەگای کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوزی کرد و لەلایەن سەرۆک، جێگر و ئەندامانی کۆمەڵەکەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
‎لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا، هەردوولا چەندین پرسی گرنگی پەیوەست بە ژینگەی کوردستانیان خستە بەر باس و گفتوگۆ. بەتایبەت تیشک خرایە سەر چەندین چالاکی هاوبەش کە لە داهاتوودا ئەنجام دەدرێن بە مەبەستی پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان.
‎هەردوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر دارشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە گرنگی پاراستنی ژینگە. هەروەها بڕیاردرا زنجیرەیەک کۆڕ و سیمینار لە داهاتوودا ڕێکبخرێن و چەندین پڕۆژەی هاوبەشی پراکتیکی جێبەجێ بکرێن، کە بێگومانڕۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێت لە پاراستنی سروشتی جوانی کوردستان بۆ نەوەکانی داهاتوو.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button