UK NEWS
بەریتانیا بەنیازە ڤیزا بۆ هەندێک لە وڵاتان سنوردار بکات؛ عێراقی تیادا نییه
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، بەریتانیا بەنیازە داواکاریی ڤیزا بۆ نەتەوانە سنوردار بکات کە بە ئەگەرێکی زۆرەوە لهكاتی گهیشتنیان بهو وڵاته داوای مافی پەنابەری دهکەن.
ڕۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە ڕەنگە وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا داواکاری ڤیزای کارکردن و خوێندن بۆ هاوڵاتیانی پاکستانی، نەیجیریا و سریلانکا سنوردار بکات، ئەوەش بەشێکە لەو پلانانەی کە لە وەرەقەی سپی کۆچبەری داهاتودا ڕادەگەیەنرێن، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی کۆچ.
ئاستی کۆچبهری دەبێت لە ژێر کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی کاریگەردا بێت
پارتی کرێکارانی بریتانیا لە مانیفێستی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنی کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچبەرانیداوه و جەختی لەوەکردەوە کە “ئاستی کۆچبهری دەبێت لە ژێر کۆنتڕۆڵ و بەڕێوەبردنی کاریگەردا بێت، نەکردنی ئەو کارە هاندانەکانی کۆمپانیاکان بۆ ڕاهێنانی کرێکارانی ناوخۆیی لاواز دەکات”.
زانیاری هەواڵگری لەسەر فایلەکانی ئەو کەسانە کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی خێراتر دەستنیشانیان بکەین
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بریتانیا ڕایگەیاند، “بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خراپ بەکارهێنانی ڤیزای کارکردن و خوێندن لەلایەن ئەو بیانیانەی کە دێن و دواتر داوای مافی پەنابەری دەکەن، ئێمە زانیاری هەواڵگری لەسەر فایلەکانی ئەو کەسانە کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی خێراتر دەستنیشانیان بکەین”.
سیستەمی ڤیزا لەژێر پێداچونەوەی بەردەوامدا دەهێڵینەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئێمە سیستەمی ڤیزا لەژێر
پێداچونەوەی بەردەوامدا دەهێڵینەوە، و بەبێ دودڵی ڕێوشوێن دەگرینەبەر ئەگەر ڕەوتەکان دەستنیشان بکەین کە ڕەنگە یاساکانی کۆچبەریمان تێکبدەن”.
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕونیکردەوە، “وەک بەشێک لە پلانی چاکسازیمان، وەرەقەی سپی کۆچبەری داهاتو پلانێکی گشتگیر بۆ گەڕاندنەوەی ڕێکوپێکی بۆ سیستەمی کۆچبەری دادەنێت”