چالاکیهەواڵ

⁨ کۆبوونەوەی بالای کۆمەڵگای ساندوێڵ

بە خۆشحاڵی و شانازییەوە بەشداربووین لە کۆبوونەوەی بالای کۆمەڵگای ساندوێڵ، کە تێیدا نوێنەرانی نەتەوە جیاوازەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ناوچەکە، ئەندامانی ئەنجومەنی ساندوێڵ، پارێزگار، پۆلیس و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و فەرمییەکان ئامادەبوون. ئەم کۆبوونەوە گرنگە لە هۆڵی ئەنجومەنی ساندوێڵ بەڕێوەچوو، و بۆ پەیوەندییە باشترکردن و درووستکردنی پلەیەکی نوێ لە هاوکاری نێوان کۆمەڵگاکاندا دەرفەتێکی گرنگ بوو.
ئێمەش وەک کۆمەڵگای کوردی، بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنی بالای KCO، بە هەستێکی بەرز لە بەرپرسیارێتی و خزمەتگوزاری، بەشداریمان کرد و ئامادەبوونی خۆمان وەک بەشێکی چالاک و گرنگ لە کۆمەڵگای فرەکەلتووری ناوچەکە دووبارە پشتڕاست کردەوە.
لە وتەیەکماندا بۆ بەرپرسانی ئەنجومەن و نوێنەرانی دامەزراوەکان، جەختم کردەوە لەسەر ئەوەی کە بناغەی هەر کۆمەڵگایەکی تەندروست و سەرکەوتوو، خزمەتکردنی مرۆڤایەتییە بە بێ جیاکردنەوەی نەتەوە، ئاین، ڕەگەز یان هەر ناسنامەیەکی دیکە. چونکە جیاکردنەوە و دوورخستنەوە، نەک تەنها هاوپەیوەندی کەم دەکات، بەڵکو کۆمەڵگایەکی ناتەندروست و پڕ لە دووبارەبوونەوەی کێشەکان درووست دەکات. بۆیە پێویستە هەموومان بە یەک ئاراستە و بە روحی هاوبەشکاری کار بکەین، تاکو بتوانین ئامانجە باڵاکانمان بگاتە بوون و ژینگەیەکی باشتر بۆ هەمووان درووست بکەین.
لە لایەن خۆیانەوە، ئەنجومەنی ساندوێڵ بە گرنگییەوە پێشوازیان لە بەشداری و وتەکانمان کرد و خۆشحاڵییان دەربڕی بۆ ڕۆڵی چالاکی کۆمەڵگای کوردی. ئەمەش بە شێوەیەکی ڕوون نیشانی ئەوەیە کە کۆمەڵگای کوردی ئێستا بووەتە بەشێکی گرنگ و کاریگەر لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتی ناوچەکەدا. هەروەها ئاماژەیان کرد بەوەی کە لە داهاتوودا دەرفەتی زۆرتر بۆ کاری هاوبەش و پڕۆژەی هاوکاری لەنێوان لایەنەکاندا دەڕەخسێت.
ئێمە باوەڕمان وایە کە بە یەکگرتوویی، ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان و هەوڵدان بۆ خزمەتگوزاری بە هەمووان، دەتوانین کۆمەڵگایەکی بەهێزتر، دادپەروەرتر و پڕ لە ئاشتی درووست بکەین.
کۆمەڵگای کوردی بەریتانیا
ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button