چالاکیهەواڵ

ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد چالاکییەکی مرۆیی و کۆمەڵایەتی بۆ نەخۆشانی دەروونی ڕێکخست

لە بەردەوامیی هەنگاوە مرۆڤدۆستانەکانیدا، ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد – بەریتانیا دەستی یارمەتی و دڵسۆزی بۆ نەخۆشانی دەروونی درێژ دەکات. لە چالاکییەکی تایبەتدا کە لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٣ / ٠٤ / ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، ڕێکخراوەکەمان هەستا بە سازکردنی ئاهەنگێکی شاد و پێشکەشکردنی نیوەڕۆخوانێک بۆ پەپوولەکانی نەخۆشخانەی دەروونی شەهید هێمن.

ئەم دەستپێشخەرییە وەک گوزارشتێک لە پەرۆشی ڕێکخراو بۆ خزمەتکردنی ئەو توێژانەی کۆمەڵگا دێت کە پێویستیان بە پاڵپشتیی مەعنەوی و کۆمەڵایەتی هەیە. بەم هەنگاوە، ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی کورد جارێکی تر جەختی لەسەر بایەخی کاری خۆبەخشی کردەوە کە دەبێتە هۆی دروستکردنی گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانی تاکەکان و بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا.

هیوادارین ئەم جۆرە چالاکییە مرۆییانە بەردەوام بن و ببنە هاندەرێک بۆ ڕێکخراوەکانی تریش تا پێکەوە کار بکەین بۆ خزمەتکردنی ئەو توێژە تایبەتانەی کە پێویستیان بە هاوکاری و پشتگیریی بەردەوام هەیە.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button