چالاکیهەواڵ

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد چالاکییەکی مرۆیی بۆ نەخۆشانی دەروونی ئەنجامدا

لە چوارچێوەی چالاکییە مرۆییەکان و بە مەبەستی گەیاندنی دەستی هاوکاری بۆ توێژە جیاوازەکان، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO) لە ڕێکەوتی ٢٠/٠٤/٢٠٢٦ هەستا بە ئەنجامدانی بەسەرکردنەوەیەکی تایبەت بۆ نەخۆشخانەی دەروونی.

ئەم دەستپێشخەرییە کە بە ئامانجی خزمەتکردن و دڵخۆشکردنی نەخۆشانی ناو نەخۆشخانەکە و دابینکردنی هەندێک پێداویستی جوانکاری بۆیان ئەنجامدرا، بە سپۆنسەری و هاوکاری ڕێکخراوی (CDO) بەڕێوەچوو. ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد جەختی لەوە کردەوە کە خزمەتکردنی ئەو کەسانەی پێویستیان بە پاڵپشتی هەیە، ئارامی و ئاسوودەییەکی مەزن بە ڕێکخراوەکە دەبەخشێت.

هەر لەم چالاکییەدا، سوپاسی تایبەتی خاتوو نیشتیمان قادر دەکەین کە بە دابینکردنی کۆمەڵێک پێداویستی تایبەت بە ئافرەتان، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە دڵخۆشکردنی ئەو پەپوولە بێنازانەی کە لەو ناوەندەدا چارەسەر وەردەگرن.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button