UK NEWSچالاکیهونەر و ڕۆشنبیری
پێشوازییەکی گەرم کرا لە سەرۆک و ئەنجومەنی بالای KCO ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بەریتانیا لە مۆنۆمێنتی ئەنفال، لەلایەن بەرێوەبەری مۆنۆمێنت .
دوای سەردان و بەسەرکردنەوەی مۆنۆمێنتی ئەنفال و یادەوەری قەتڵوعامی کورد، سەدان چیرۆکی نەبیستراو و تراژیدیمان بیست؛ چیرۆکگەلێک کە هەر یەکەیان بەشێکە لە مێژووی پڕ لە ئازار و ڕەنجی گەلەکەمان.
دەمەوێت لێرەدا ئاماژە بەوە بکەم کە کەسی شیاو، دڵسۆز و بەجێ، بۆ شوێنی شیاو؛ بەڕێز کاک هابیل کارێکی کردووە کە بەڕاستی مرۆڤ دەخاتە ناو چیرۆکەکانەوە. هێندە کاریگەری و ئازاری ئەو یادەوەرییە هەیە کە هەست دەکەیت خۆت لە ڕۆژ و ساتەکانی ئەنفالکردنی کورددا بوویت.
لێرەوە، سوپاسی تایبەت و ڕێز و شکۆی خۆمان بۆ برای گەورەمان، کاک هابیل، دەڕوانین؛ سوپاس بۆ دیاریە بەنرخەکەت بەڕاستی جێی دەستی دیارە و کار و دڵسۆزییەکەی شایانی سوپاس و پێزانینە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، بڕیار درا کە مۆنۆمێنتی ئەنفال لەلایەن KCO دروست بکرێت، بۆ ئەوەی دۆسیەی جینۆسایدی ئەنفال بە شێوەیەکی فراوانتر بە دنیا بناسرێت. هەروەها بڕیار درا لە یادەوەری ئەنفال لە بەریتانیا، بە چەندین پرۆژە بەشداری بکرێت و لە چەند شارێکی بەریتانیا یادەکەی ئەنفال بەرز و زیندوو ڕابگیرێت.








