وەک شاندێکی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO)، بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، سەردانی ئۆفیسی نوێی بەڕێز (کاک فەرەیدون) و هاوکارانمان کرد.
لە دیدارێکی دۆستانەدا، وێڕای دەستخۆشی بۆ هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوامیان لە کارە یاساییەکانیاندا، گفتوگۆیەکی چڕ و بنیاتنەرمان ئەنجامدا سەبارەت بە داڕشتنی نەخشەڕێگەیەک بۆ کاری پێکەوەیی. تیشک خرایە سەر گرنگیی هەماهەنگی نێوان ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان و نوسینگە یاساییەکان بە ئامانجی پاراستنی مافە گشتییەکان و خزمەتکردن بە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد. لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیمان بۆ خواستن لە ئەرکە نوێیەکەیاندا.
