لە ناوەندی پەروەردەیی (ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد) و لە خوێندنگەی ئەیوب، لە ناو دڵی زانست و ڕووناکیی بیرکردنەوەدا، تۆوی هیوا بۆ داهاتوو دەچێنین.
لێرە، هەر خوێندکارێک بە قەڵەمی بڕوا و ئیرادە، خەونەکانی خۆی دەنووسێتەوە. بڕوای تەواومان وایە کە پەروەردە تەنها گواستنەوەی زانیاری نییە، بەڵکو پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی مرۆڤە؛ مرۆڤێکی هۆشیار، بەهێز و بەرپرسیار بەرامبەر بە خۆی و نیشتمانەکەی.
لەگەڵ ئێمەدا:
زانست دەبێتە ڕووناکیی ڕۆح،
ڕووناکی دەبێتە ڕێگای ژیان،
ڕێگاش بە سەرکەوتنێکی بێوێنە کۆتایی دێت




