چالاکی
بانگهێشتنامه «دۆخی میدیا و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق»
ئادارییەکی گرنگ لە ڕێکخراوی ڕێگای ئازادیەوە بۆ چالاکوانان و ئازادیخوازان لە وڵاتی بەریتانیا
ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی سیمینارێک بۆ بەڕێز کامەران عوسمان، لە ڕێکخراوی CPT ی ئەمریکی، ڕێکدەخات، لەژێر ناونیشانی:
«دۆخی میدیا و ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق»
مەبەستی سەرەکیی ئەم سیمینارە، خستنەڕووی دۆخی ئازادیی ڕۆژنامەگەری، ڕەوشی زیندانیانی ئازادیی ڕادەربڕین و خستنەڕووی بەڵگەنامە مەیدانییەکانە سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر دەنگە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان.
زانیارییەکان:
– بەروار: ١٨ / ٠٨ / ٢٠٢٦
– کات: کاتژمێر ١:٠٠ی دوای نیوەڕۆ
– شوێن: بێرمینگهام – بەریتانیا
159, 161 High St, West Bromwich B70 7QX
ئامادەبوونی ئێوە ڕێزگرتنە لە دەنگی ئازاد و مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ.
ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی بۆ ماف و دادپەروەری
