پەنابەرانچالاکی

ئەنجومەنی باڵای KCO و ژمارەیەک کەسایەتی ڕەوەندی کوردی سەردانی کاک ئاوات مستەفایان کرد

بە هەستێکی پڕ لە شانازی و بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵپرسین، ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO) بە هاوکاری ناوەندی کۆمەڵایەتی و بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی دیاری نێو ڕەوەندی کوردی، سەردانی برای بەڕێز کاک ئاوات مستەفایان کرد.

ئەم دیدارە، وێڕای نیشاندانی ڕێز و بەهێزکردنی پەیوەندییە مرۆییەکان، بووە دەرفەتێکی گرنگ بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی قووڵ و بەرهەمدار سەبارەت بە بارودۆخی ڕەوەندی کوردی لە بەریتانیا. لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر ئەو هەنگاوە پێویستانە کرایەوە کە پێویستە بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگەی کوردی و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی بنرێن.

ئێمە وەک ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد باوەڕمان وایە کە تەنها بە یەکگرتوویی و هاوکاری نێوانمان دەتوانین بناغەیەکی تۆکمەتر بۆ داهاتوویەکی ڕووناکتر و پڕ لە دەرفەت بۆ هەموو کوردان دابنێین.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button