ئێرە کوردستانە…!!
نووسینی: محمد ئەکرەم
چالاکوان، ڕەخنەگر، نیشتیمانپەروەر
ئەندام لە دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ – وڵاتی بەریتانیا
– دۆخی ڕۆژنامەنوس و چالاکوانانی کوردستان لە چەند دێڕێکدا:
١- بەداخەوە، ١١ ڕۆژە شێروان شێروانی مانی لە خواردن و خواردنەوە گرتووە. ئەمڕۆ دۆخی مانگرتنەکەی گەیشتووەتە حاڵەتی مەترسیدار، و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە. بێباکی دەسەڵات لە ئاست ژیانی ئەو ڕۆژنامەنوسە بوێرە، خەمێکی قوڵە بۆ ئێمە؛ لەوە تێدەگەین کە هیچ فشارێک ویژدانی ئەو دەسەڵاتە مافیاییە ناجوڵێنێت.
٢- ماوەی سێ هەفتەیە ڕۆژنامەنوس (سەباح ئەترۆشی) دەستبەسەرە لەلایەن ئاسایشی پارتی لە شاری دهۆک، تەنها لەبەر ئەوەی نیەتی گردبوونەوەیەکی هەبووە بۆ داواکارییەکی سەرەتایی—ئەویش گرانبوونی نرخی کارەبا. بەڵام وەڵامی داواکارییەکەی بە زیندانی کردن کۆتایی هاتووە.
٣- لەدوای زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر بەسەر دیار نەمانی ڕۆژنامەنوس (جوتیار ڕەسول)، پەیامنێری ماڵپەری پایتەخت میدیا لە قەزای ڕانیە، لە ڕێکەوتی ٢٨/٤/٢٠٢٦، ئێمە وەک ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتی بەریتانیا خەریکی چالاکییەک بووین بۆ پشتگیری لە ڕۆژنامەنوس شێروان شێروانی لە شاری لەندەن.
دوای درەنگ، هەواڵی دیارنەمانی رۆژنامەنووس (جوتیار ڕەسول)مان پێگەیشت، بەڵام دواتر دەرکەوت کە لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر کراوە. دواتر لەژێر گوشاری سۆشیال میدیا و چالاکواناندا یەکێتی ڕۆژنامەنووس جوتیار ڕەسوڵی ئازاد کرد ، دوای ئازادبوونی، لقی ڕاپەڕینی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند:
بەداخەوە، تا ئێستا هۆکاری دەزگیرکردن و ئازادکردنی ڕوون نییە، و ئەم ڕووداوە وەک پێشهاتێکی مەترسیدار دەبینرێت. هەروەها ئاشکرایان کرد کە هیچ هاوکارێکی ڕوون لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی ناوچە جیاوازەکان نییە، و دەزگیرکردن لەلایەن هێزێکی جیاوازەوە ئەنجام دراوە.
ئەم ڕووداوانە ئەوەمان پێ دەڵێن کە چ دەسەڵاتی پارتی و چ دەسەڵاتی یەکێتی، هیچ جیاوازییەکیان نییە؛ دوو دیوی یەک دراون، و تەنها کاریان سەرکوتکردن و زیندانی کردنی چالاکوانان و ئازادیخوازانە.
لینکی سەرچاوەی هەوالەکان:-
– بەیاننامەی سەنتەری میترۆ لەسەر دەزگیرکردنی رۆژنامەنووس شیروان شیروانی و قارەمان شکوری – هەرێمی کوردستان
https://www.facebook.com/share/p/1Cv67aNreo/?mibextid=wwXIfr
– کەنالی زووم نیوز
https://www.facebook.com/share/p/17CwwuYuss/?mibextid=wwXIfr
– لێدوانی رۆژنامەوانی سەنتەری میترۆ سەبارەت بە رۆژنامەنووسان: شیروان شیروانی ، صباح ئەتروشی ، جوتیار رەسول
https://www.facebook.com/share/p/195TRGPS28/?mibextid=wwXIfr
– لیدوانی بەرێز رەحمان غەریب ، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لە رۆژنامەنووسان و چالاکوانان لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دیارنەمانی رۆژنامەنووس جوتیار رەسول ، ئەوان دەزگا ئەمنیەکان تاوان بار دەکەن.
https://www.facebook.com/share/r/18j5xdiV3P/?mibextid=wwXIfr
– رێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە وولاتی بەریتانیا – ئاشکرای دەکا دەزگیرکردنی چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی کوردستان بەشیوەیکی بەرچاو روو لە زیاد بوونە.
https://www.facebook.com/share/p/16stCQwwGi/?mibextid=wwXIfr
– بەیاننامەی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد سەبارەت بە دیار نەمانی رۆژنامەنووس جوتیار رەسول – پەیامنێری پایتەخت میدیا ..
– پایتەخت میدیا – کۆنفرانسی رۆژنامەوانی لقی راپەرینی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دوای ئازادبوونی رۆژنامەنووس جوتیار رەسول پەیامنێری پایتەخت میدیا ،
https://www.facebook.com/share/v/1H3fqTG2Ma/?mibextid=wwXIfr
– درەو میدیا
https://www.facebook.com/share/18JNJmzri2/?mibextid=wwXIfr
