UK NEWSUncategorized @kuپەروەردەییچالاکیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستژنان و پەرەپێدانهەواڵ

دیداری ساڵ بۆ گەنجان و پەروەردەی خێزان لە بەریتانیا سازدەکرێت

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (KCO UK) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، «دیداری ساڵ» بۆ تاوتوێکردنی پرسی گەنجان و پەروەردەی خێزانی لە وڵاتی بەریتانیا ڕێکدەخەن.

دیدارەکە لەژێر دروشمی «تێکەڵبوونی گەنجان و هاوگونجاندنیان لەگەڵ کەلتوورە جیاوازەکان؛ بەرەو کۆمەڵگایەکی هاوبەش و داهاتوویەکی سەرکەوتوو» بەڕێوەدەچێت.

لە تەوەرێکی سەرەکیشدا تیشک دەخرێتە سەر پەروەردەی خێزان و ئاوێتەکردنی کەلتووری کوردی لەگەڵ کەلتووری بەریتانیادا، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆ منداڵانی تاراوگە.

هەریەک لە مامۆستا نوعمان و مامۆستا ناسک وەک وتاربێژ و پێشکەشکاری پانێڵەکان بەشدار دەبن، هاوکات دەرگای بەشداریکردن بەڕووی هەموواندا کراوەیە.

دیدارەکە رۆژی 14ی11ی2026 لە کاتژمێر 14:00 لە ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.

 

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button