UK NEWSچالاکیهەواڵ

بەسەرکردنەوەی قارەمانانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەلایەن نوێنەری KCO لە هەرێمی کوردستان

وەک وەفایەک بۆ گیانبازی و ماندووبوونی بەردەوامی تیمەکانی فریاگوزاری، بەڕێز (شێخ دارا حەسەن فرچ)، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی کرد و لەلایەن بەڕێز عەمیدی مافپەروەر (ئاری محەمەد عەلی)، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانییەوە پێشوازیی لێکرا.

لە میانەی ئەم دیدارەدا، شێخ دارا حەسەن بە ناوی ڕێکخراوەکەمانەوە دەستخۆشی لە هەوڵ و نەبەردییەکانی ئەفسەر و کارمەندانی بەرگریی شارستانی کرد لە پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان و سروشتی نیشتمان. وێڕای پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی ڕێزلێنان و سوپاسنامەی فەرمی، لە دەستپێشخەرییەکی ڕۆشنبیریدا کۆمەڵێک لە بەرهەم و کتێبە زانستییە نووسراوەکانی خۆی لە بوارەکانی (چارەسەری قەیرانی ئاو، کەشناسی و پاراستنی سروشتی کوردستان) وەک دیاری و سەرچاوەی زانستی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد، بە مەبەستی سوودوەرگرتن لە زانیارییە ژینگەیی و زانستییەکان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانە سروشتییەکاندا.

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد هەمیشە پاڵپشتی لە هەوڵی دڵسۆزانەی ئەم پارێزەرانەی نیشتمان دەکات و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازێت.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button