بەپێی ڕاگەیاندنی بەرپرسی ناوەندی پلیمۆس، Mahmoud Salim، ئەم پرۆژەیە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی ژینگە و جوانکردنی ناوچە گشتییەکان ئەنجامدراوە. ئەو پێداگری کرد کە هاوڵاتیان و گەشتیاران پێویستە بە بەرپرسیاریەتی مامەڵە لەگەڵ ژینگە بکەن و هاوکاری بن لە پاراستنی پاکی شوێنە گشتییەکان.
لە چالاکییەکەدا، دوای ئەوەی بەشێکی گرنگ لە ناوچەکە پاککرایەوە، ئاگاداری و ڕاهێنان بۆ گەشتیاران درا کە پاشماوەکانی خۆیان بگەڕێننەوە یان لە شوێنی تایبەت دابنێن. هەروەها بە تایبەتی هۆشداری درا سەبارەت بە پاشماوەی راوەماسی و ماددەی جیاواز، چونکە دەتوانن زیان بە ئاژەڵەکان بگەیەنن و هۆکاری قەیران و مردنیان بن.
لە هەمان کاتدا، سەرۆک و سکرتێری گشتی و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی بالای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد (Kurdish Cultural Organization (KCO)) ئامادە بوون و بە شێوەیەکی چاالک هاوکار بوون لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژە ژینگەییەدا. ئامادەبوونی ئەم الیەنە ڕۆشنبیرییە گرنگی زیاتر بە چالاکییەکە بەخشید و پەیامی هاوبەش بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی پیسبوون ڕوونتر کردەوە.
ئەم چالاکییە وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو دەبینرێت بۆ هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی .