چالاکیهەواڵ

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕێگەی ئازادی دەکات

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی ڕێگەی ئازادی، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە گرنگی و ڕۆڵی ئەو ڕێکخراوە کردەوە لە خزمەتکردنی کەلتوور و ڕۆشنبیری کوردیدا.

لە پەیامەکەدا هاتووە، کە ڕێکخراوی ڕێگەی ئازادی نموونەیەکی بەرزە لە دڵسۆزی بۆ پاراستنی شوناسی نەتەوەیی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە. هەروەها ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن و ئاماژەی بەوە کرد کە بە یەکگرتوویی و هاوکاری نێوان ڕێکخراوەکان، دەتوانرێت بنەماکانی ئازادی و یەکسانی و شوناسی کوردی بەهێزتر بکرێت.

ئەم پیرۆزباییە لە چوارچێوەی پەیوەندییە بەردەوامەکانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد دێت لەگەڵ ناوەندە مەدەنی و ڕۆشنبیرییەکان بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەلی کورد.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button