لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکردنی کەشێکی پڕ لە ئاشتی، ئۆفیسی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی (We R United)، مەڕاسیمێکی تایبەتیان سازکرد.
مەڕاسیمەکە کە لە ڕێکەوتی ٢٥/٠٤/٢٠٢٦ بەڕێوەچوو، چەندین بڕگەی هەمەجۆری وەک گۆرانی، هەڵپەڕکێ و پێشکەشکردنی خواردنی لەخۆگرتبوو، کە کەشێکی پڕ لە شادی و ئارامی بۆ ئامادەبووان ڕەخساند.
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، نوێنەرانی ڕێکخراوی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە پێشوازییە گەرمەکە دەربڕی و سوپاسی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردیان کرد، و هیوایان خواست ئەم جۆرە کارە هاوبەشانە لە داهاتوودا بەردەوام بێت.
لەلایەن خۆمانەوە، وێڕای دەستخۆشی بۆ ڕێکخراوی (We R United) بۆ هاوکارییان، سوپاسی تایبەتی وێنەگر (هێرمان عەبدولڕەحمان) دەکەین بۆ ئەرکی وێنەگرتن و دۆکیۆمێنتکردنی ئەم یادە جوانە.

















