ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بەهاوکاری کۆمەڵگەی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان هەڵدەستێ بەسازدانی ئاهەنگێکی گەورە و کراوە لەشاری مانچستەر لەپاڕکی (Platt Fields Park).
بەبۆنەی هاتنی بەهار و جەژنی نەورۆز، بەبەشداری هونەرمەندانی هەرچوار پارچەی کوردستان خۆشترین و گەورەترین ئاهەنگ دەڕازێنینەوە. بەبەشداری چەندین هونەرمەندی دیار و دەنگخۆش و موزیکژەنی بەتوانا، ئاهەنگێکی نەتەوەیی گەورە و فراوان لەپاڕکی (Platt Fields Park) لەشاری مانچستەر نزیکی بازاڕی (Rusholme) سازدەکەین. با بەیەکەوە ڕوحی کوردایەتی و کوردبوونمان لەبەریتانیا وەک بەهار سەرلەنوێ نوێ بکەینەوە. بانگهێشتی گشت کوردانی بەریتانیا دەکەین بۆبەشداریکردن لەم ئاهەنگە نەتەوەییەدا، چاوەڕوانی ئامادەبوونی هەموو لایەکین بەجلوبەرگی کوردی نەتەوەیی تا بەپێکەوەبوونمان بەهارێکی ڕازاوەتر بەسەربەرین.
بەرواری: 2026/4/4ڕۆژی شەممە، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تاکو کاتژمێر ٦ی ئێوارە
شوێن: Platt Fields Park, M14 6LA, Manchester
هاتن بۆهەمووانە.
