پەرلەمانتارێکی بەریتانیا سەردانی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد دەکات
ئەندام پەرلەمانی ناوچەی وێست برۆمج خاتوو سارا سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی کرد لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەن پێشوازی کرا .
سارا بەخۆشحالیەوە سوپاسی ڕێکخراوەکەی کرد و دەست خۆی لە کارو چالاکیەکانی کرد و بە گرنگییەوە وتی
دلخۆشین لە ناوچەکەماندا ڕێکخراوێکی وەها بنکە فراوان دەبینین و کارو خزمەت دەکەن .
بە خۆشحالییەوە لەلایەن گۆڤە ئەحمەد باسی دۆخی ڕۆژئاوا کراو بەگرنگییەوە باسی رەوشەکە کراو داوای پشتیوانی کرد و داوای نامەی تایبەتی کرد بۆ پەرلەمان و سەرۆک وەزیر و وە داواخواز بوو لە ئایندەدا کۆببینەوە و هاوکاربین .
خاتوو سارای پەرلەمانتار وتی :
بەگرنگییەوە لەدۆخەکە دەروانین و پشتیوانی بۆ کوردان دەردەبرین و نامەی تایبەتی دەنوسین بۆ پەرلەمان و سەرۆک وەزیر دەنوسین و لە ئایندەدا کۆدەبینەوە و گوێ لە داوای کوردان دەگرین و پشتیوانی کوردستانیان دەکەین بە شانازییەوە . بە گرنگییەوە پشتیوانی خۆی دەربری .
لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی بالا سوپاسی تایبەت کراو خۆشحالی خۆیان دەربری لە ئایندەدا بریار درا لەسەر چەند چالاکییەکی فراوان لە ساندوێل .
Ms. Sarah, Member of Parliament for the West Bromwich constituency, visited the main office of the Kurdish Intellectuals Organization.
She was warmly welcomed by the president and members of the organization.
Ms. Sarah expressed her happiness and thanked the organization, praising its work and activities. She emphasized the importance of seeing such a broad-based organization in the region that is actively working and serving the community, saying she was pleased to see this.
With appreciation, Gova Ahmed spoke about the situation in Rojava, highlighting the seriousness of the circumstances. He called for support and requested a special letter to be sent to Parliament and the Prime Minister. He also expressed hope that they would meet again in the future and work together.
MP Ms. Sarah stated:
“We are closely following the situation and will express our support for the Kurds. We will write a special letter to Parliament and to the Prime Minister. In the future, we will meet again, listen to the demands of the Kurds, and proudly support Kurdistan.” She reaffirmed her strong support.
The president and members of the executive council expressed their special thanks and happiness. It was also decided that, in the future, several broad activities will be organized in Sandwell.

