لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی کەسایەتییە دیارەکان و بەرز ڕاگرتنی هەوڵە نیشتمانییەکان، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێز (دکتۆر تەها ڕەسوڵ). ئەم خەڵاتە وەک پێزانینێک بۆ ساڵانێکی درێژ لە دڵسۆزی و پشتگیرییە بەردەوامەکانی ناوبراو لە کایەی ڕۆشنبیری و کلتوریی کوردستان پێشکەش کرا.
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا، د. گۆڤە ئەحمەد، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێزلێنانە لە سۆنگەی باوەڕبوونی ڕێکخراوەکەوە دێت بەو ڕۆڵە مێژوویی و کاریگەرەی دکتۆر تەها ڕەسوڵ لە بواری خەمخۆری بۆ ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و پاراستنی ناسنامەی کلتوریی کورد گێڕاویەتی. ناوبراو هەمیشە وەک پاڵپشتێکی سەرەکی لە پشت پڕۆژە زانستی و مەعریفییەکانەوە بووە و هەوڵە ماندوونەناسانەکانی بوونەتە هۆی بوژانەوەی کایە جیاوازەکانی ئەدەب و ڕۆشنبیری لە کوردستاندا.
ڕێکخراوەکە جەختی لەوەش کردەوە کە دکتۆر تەها ڕەسوڵ نموونەی ئەو کەسایەتییە دەگمەنانەیە کە تواناکانی خۆی خستووەتە خزمەتی پێگەیاندنی نەوەیەکی هۆشیار و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی فیکریی تاکی کورد، هەر بۆیە ئەرکی خۆیانە وەک ناوەندێکی ڕۆشنبیریی نێودەوڵەتی، ستایشی ئەو خزمەتە بەرچاوە بکەن و هیوای بەردەوامی و تەندروستییەکی باشی بۆ بخوازن.
English :::
The Kurdish-British Intellectuals Organization Honors Dr. Taha Rasul
The Kurdish-British Intellectuals Organization, represented by its president Dr. Govar Ahmed, has presented a prestigious award of appreciation to Dr. Taha Rasul. This honor comes in recognition of his extensive support and lifelong dedication to the Kurdish cultural and intellectual fields.
The organization highlighted Dr. Rasul’s pivotal role as a major patron of literature, art, and science in Kurdistan. He has consistently served as a vital pillar for intellectuals and creative projects, contributing significantly to the preservation of Kurdish identity and the development of the nation’s intellectual infrastructure. The award reflects the organization’s deep gratitude for his tireless efforts in fostering knowledge and cultural growth.






