وەک نیشانەی وەفاداری و پێزانین بۆ ئەو خزمەتە گەورەیەی لە کایەی مرۆیی و پاراستنی مافەکانی منداڵاندا پێشکەش کردووە، خاتوو (سارا ڕەشید)، سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، لە لایەن دوو ناوەندی گرنگی ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی بەریتانیاوە خەڵاتی ڕێزلێنانی باڵای پێبەخشرا.
“ناوەندی ماڵی کوردانی بەریتانیا” خەڵاتی **(گەنجی ساڵ)**ی بەخشییە خاتوو سارا ڕەشید. ئەم خەڵاتە وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکەوتنی گەنجانی کورد لە بەڕێوەبردنی کایە هەستیارەکان و گەیاندنی دەنگی منداڵانی ستەملێکراو بە ناوەندە بڕیاربەدەستەکان پێشکەش کرا.
هاوکات، “ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا” خەڵاتی **باشترینی ساڵ – Best of the Year**ی بەخشییە سەرۆکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، وەک ڕێزلێنانێک بۆ ماندووبوونی لە پاراستنی مافە تەندروستی، پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکانی منداڵان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە جیاوازەکان.
ئەم دوو خەڵاتە گوزارشتن لە متمانەی گەورەی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە بەو کار و چالاکییە نیشتمانییانەی کە ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان ئەنجامیان دەدات. لە وتەیەکدا بەو بۆنەیەوە، خاتوو سارا ڕەشید ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم خەڵاتانە موڵکی هەموو ئەو کارمەند و خۆبەخشانەن کە شەو و ڕۆژ لە پێناو خەندەی منداڵێکدا کاردەکەن. هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئەم ڕێزلێنانە بەرپرسیارییەتی ئەوان قورستر دەکات بۆ ئەوەی بە پەیامێکی مرۆییانەی بەهێزترەوە بەردەوام بن لە خزمەتکردنی هەموو ئەو منداڵ و گەنجانەی پێویستیان بە پاڵپشتی هەیە، بێ جیاوازی.
Sara Rashid Honored for Humanitarian Efforts and Awarded “Best of the Year”

As a token of loyalty and appreciation for her outstanding service in the humanitarian field and the protection of children’s rights, Ms. Sara Rashid, President of Kurdistan Save the Children (KSC), was presented with high honors by two prominent Kurdish diaspora centers in the United Kingdom.
The Kurdish House London presented the “Youth of the Year” award to Ms. Sara Rashid. This award serves as a recognition of the success of Kurdish youth in managing sensitive sectors and amplifying the voices of oppressed children to decision-making bodies.
Simultaneously, the Kurdish Intellectuals Organization in the UK granted the “Best of the Year” award to the President of KSC. This was in honor of her tireless efforts in protecting the health, educational, and social rights of children across the Kurdistan Region and various other areas.
These two awards reflect the deep trust of the Kurdish diaspora in the national activities and initiatives carried out by Kurdistan Save the Children. In a statement regarding the honors, Ms. Sara Rashid noted that these awards belong to all the staff and volunteers who work day and night to bring a smile to a child’s face. She further emphasized that this recognition increases their responsibility to continue their humanitarian mission with even greater strength, serving all children and youth in need of support, without discrimination.
