UK NEWSUncategorized @kuڕاپۆرت

لەهەولێر رۆژنامەنووسێک دەرفێندرێت و ئەشکەنجە دەدرێت

کاشما فاروق، ئەندامی ناوەندی راگەیاندنی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا

پێشلکاریەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ڕێکخراوی رۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا بەردەوام پاڵپشتی لە رۆژنامەنوسان دەکات و تەواوی پێشێلکاریەکان تۆمار دەکات و پاشان دەیخاتە روو.

میران بەکر لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رۆژنامەنووسە و کار دەکەت، کاتژمێر ١١:٣٠ی شەوی ١٩/١٢/٢٠٢٥، لەلایەن هێزێکی نەناسراو لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر دەرفێندرێت.

لەپۆستێکی فەسبووکی دوای ئازاد بوونی نووسیویەتی کە ئەو هێزە ماوەی سێ کاتژمێر رفاندویانە و زۆر بەخراپی لێیان داوە و ئۆتۆمبێلەکەشیان لێ وەرگرتووە.

دوای ئازاردانی، ئازاد دەکرێت و میران لەڕێی سۆشیاڵ میدیا خۆی هەموو راستیەکان ئاشکرا دەکات و وێنەی خۆی بڵاودەکاتەوە.

ئەم هێرش کردنە لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوو میران لە سۆشیاڵ میدیا خۆی رەخنەی دەگرت لە سیاسەتی یەکێتی و چۆنیەتی کارەکانیان.

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لە بەریتانیا ئیدانەی ئەم بەردەوام هێرش و پێشێلکاریانە دەکات و بە مەترسی لەسەر کاری رۆژنامەنووسی لە هەرێمی کوردستان و نەبونی ئازادی رادەربرین، نیشانی دەدات.

A journalist is kidnapped and tortured in Erbil

Kashma Farooq, member of the Kurdish Intellectuals Organization Media Center in the UK

Violations against journalists in the Kurdistan Region continue and the Kurdish Intellectuals Organization in the UK continues to support journalists and record all violations and then present them.

Miran Bakr, a journalist working for the Peshmerga Ministry, was kidnapped by unknown forces in front of the PUK Political Bureau in Erbil at 11:30 pm on 19/12/2

In a Facebook post after his release, he wrote that the forces kidnapped him for three hours, beat him badly and took his car.

After being tortured, he was released and Miran revealed all the facts and posted his photos on social media.

The attack comes as Miran himself has been criticizing the PUK’s policies and how they work on social media.

The Kurdish Intellectuals Organization in the UK condemns these continuous attacks and violations and describes them as a threat to journalism in the Kurdistan Region and the lack of freedom of expression.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button