UK NEWSUncategorized @kuپەروەردەییپەنابەرانچالاکیزمانفەرهەنگ و کەلتوورفێربوون و تەكنەلۆژیامێژوو جوگرافیاهونەر و ڕۆشنبیری

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا: پێکەوە بین دەگەینە ئامانج

پێکەوە بین دەگەینە ئامانج

لە شاری مانچستر لە بەریتانیا، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا کۆڕێکی ڕۆشنبیری پڕ لە واتا و بایەخی نیشتمانی ڕێکخست بە ناونیشانی “کۆری مەشخەڵی ژیانەوە”. ئەم چالاکییە گرنگە لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەچوو بە بەشداریی بەڕێز عەبدوڵڵا مەلا نوری وەک میوانی تایبەت.

لەم کۆڕە ڕۆشنبیرییەدا، گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەتی نیشتمانی و ڕۆشنبیری بنەڕەتی کراوه‌ك : پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی نیشتیمان، ڕۆڵی ڕۆشنبیرانی کورد لە ده‌ره‌وه‌ی وڵات، چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان و گرنگی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی، پەیوەندی نێوان کوردانی دەرەوە و نیشتیمان، هەروەها دۆخی ئێستا و چاوەڕوانییەکانی داهاتوو.

کۆڕەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی کورد لە مانچستر و دەوروبەری ئەم شارە سەرکەوتوو بوو، کە ئەمەش دەریدەخات کە حەزێکی بەرچاو و خولیایەکی گەرم لەناو کۆمەڵگای کوردی لە بەریتانیا بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە ڕۆشنبیرییەکان هەیە. ئەم چالاکییە ڕۆشنبیرییە نموونەیەکی گەش بوو لە بەردەوامی چالاکی ڕۆشنبیری لەنێو کوردانی دەرەوە و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر  پتەوکردنی هەستی هاوبەشی نیشتمانی.

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد-بەریتانیا بەردەوامە لە خزمەت کردنی مەبەستە ڕۆشنبیری و نیشتمانییەکان و هیوادارە لە ڕێگەی ئەم جۆرە چالاکییانەوە بەشداری بکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و لێکدانەوەیەکی قووڵتر لە پرسە گرنگەکانی گەلەکەمان،  ناونیشانی “پێکەوە بین دەگەینە ئامانج” پشتگیری لە یەکڕیزی و هاوکاری دەکات لە نێوان هەموو کوردەکان، لە هەر شوێنێکی جیهان بن.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button