UK NEWSUncategorized @kuپەنابەرانجیهانڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستژنان و پەرەپێدانهاواڵی جیهانیهەواڵ
یاسای نوێ بۆ پەنابەرانی بەریتانیا و ئێرلەندا
یاسای نوێ بۆ پەنابەرانی بەریتانیا و ئێرلەندا.
بە پێی قسەوباسی نوێ لە بەریتانیا پەنابەران لەمەودوا مافی مانەوەی هەتا هەتایی وەرناگرن لەو ووڵاتە هەروەها ئەو كەیسانەی ئێستا لەبەر دەستیاندایە هەموو دوو ساڵ و نیو جارێك پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت هەر پەنابەرێك ووڵاتەكەی سەلامەت بێت دەگەڕێندرێتەوە.
لە لایەكی دیكەوە وەزیری داد و پەنابەرانی ئێرلەندا ڕایگەیاند لە ئێستادا %٨٠ پەنابەران لە بەریتانیاوە دێن بۆ ئەم ووڵاتە حكومەتی ئێرلەندا بەهەمان شێوەی بەریتانیا هەوڵی توندكردنەوەی مافی پەنابەری دەدات لە داهاتوودا.
شایەنی باسە شەوی ڕابردوو لە دبلن كۆبونەوەیەكی گرنگ لە نێوان بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات هەبووە بۆ پرسی پەنابەران و كێشەكانی دیكە.


