UK NEWSپەنابەرانچالاکیفەرهەنگ و کەلتوورهەواڵ

سەردانی سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکانی وێست میدلاند بۆ ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد

ئەمڕۆ سێشەممە، ۱۲ی ئابی ۲٠۲٥، بەڕێز (شمشێر سکوو) سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکانی سەر بە وێست میدلاند، سەردانی ئۆفیسی سەرەکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردی کرد.

لە سەرەتای سەردانەکەیدا، لەلایەن سەرۆک و سکرتێری و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا، باس لە کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەمان کرا و بەڕێزیان لە نزیکەوە بەشەکانی ڕێکخراوەکەمانی بەسەرکردەوە.

بەڕێز شمشێر سکوو ستایشی خزمەتە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوەکەمانی کرد و بە بەرزییەوە بەهای کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەمانی هەڵسەنگاند. هەروەها، بوونی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و گرنگیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵگەی کوردی لە ناوچەکەدا بە گرنگ و پێویست زانی.

ئەوەی جێگای خۆشحاڵی یە، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد لەئێستادا بووەتە جێگای بایەخی حکومەت و ڕێکخراوەکانی نەتەوە جیاوازەکان و هەر بۆیەش بە گرنگییەوە دەڕواننە پەیوەندی یەکان و خوازیارن ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد وەک ڕێکخراوێکی چالاک لە ناوچەکەدا، ببێتە پردی پەیوەندی نێوان کۆمەڵگەی کوردی و حکومەت و ڕێکخراو و نوێنەرانی نەتەوە جیاوازەکان بۆ پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button