
بێرمنگهام – لە درێژەی کار و چالاکییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکانیدا، شاندێکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد، بە مەبەستی هەواڵپرسین و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی تەندروستییان، سەردانی دوو کەسایەتیی ناسراوی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد.
شاندەکە کە پێکهاتبوون لەبەڕێزان: ئاراس بلباس ــ سکرتێری ڕێکخراو و مامۆستا بەکر ماوەتی ــ بەرپرسی ناوەندی کۆمەڵایەتی، بەهاوەڵی بەڕێز: مامۆستا ( سدیق پورخان)، بە جیا سەردانی هەریەک لە بەڕێزان (دکتۆر زارا صالح) و هونەرمەند ( فیلازور عفرینی) یان لە شاری بێرمنگهام کرد.
لە دیدارەکاندا، شاندەکە بەناوی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کوردەوە هیوای زووچاکبوونەوە و تەندروستییەکی باشیان بۆ خواستن، هاوکات ئامادەیی خۆیان بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی پێویست نیشان دا.
لەلایەن خۆشیانەوە، هەردوو کەسایەتیی بەڕێز، دڵخۆشیی خۆیان بەو سەردانە دەربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی شاندەکە و ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد کرد بۆ ئەم بەسەرکردنەوە و وەفادارییە.