UK NEWSپەروەردەییچالاکیزمانڕاپۆرتڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستفەرهەنگ و کەلتوورهەواڵهونەر و ڕۆشنبیری

ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد و شارەوانی سلێمانی، چەندین پرۆژەی هاوبەش بۆ خزمەتکردنی سیمای شار تاوتوێ دەکەن

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری، شاندێکی باڵای “ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد” بە سەرۆکایەتیی بەڕێز گۆڤە ئەحمەد، سەرۆکی ڕێکخراو، و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانیان کرد.

شاندی ڕێکخراو لەلایەن بەڕێز خاتوو لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا و کۆبوونەوەیەکی گرنگ و دۆستانە ئەنجام درا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی تێروتەسەل کرا دەربارەی ئەنجامدانی چەندین چالاکی و پڕۆژەی هاوبەش لە داهاتوودا. شاندی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد چەندین بیرۆکە و پێشنیازی گرنگیان خستەڕوو کە ئامانج لێیان جوانترکردن و خزمەتکردنی سیمای شارستانیی شاری سلێمانی بوو. گرنگترین تەوەرەکان بریتی بوون لە:

پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی نووسینی “سلێمانی” لەسەر چیای گۆیژەکە وەک بیرۆکەیەکی سەرەکیی ڕێکخراوەکە خرایە ڕوو، لەگەڵ چاککردنەوەی سیستەمی ڕووناکییەکانی (لید و گڵۆپەکان)ی سەر چیاکە.
پێشنیازی ڕێکخستنەوەی شوێنی دەستگێڕ و عەرەبانەکانی ناو بازاڕ، لە ڕێگەی دروستکردنی کۆشک و کابینەی مۆدێرن و شایستە، بە ئامانجی بەخشینی سیمایەکی شارستانی و جوانتر بە ناوەندی شار.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، وەک ڕێزلێنانێک لە هەوڵ و هاوکارییەکانی، شاندی ڕێکخراو خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتیان پێشکەش بە بەڕێز خاتوو لەیلا عومەر کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست. سەرۆکی شارەوانیش لەلایەن خۆیەوە سوپاسی شاندەکەی کرد و ئامادەیی خۆی و سەرۆکایەتیی شارەوانیی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی تەواو لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکاندا دەربڕی.

Show More

Related Articles

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button